باسم عەوادی: رێگە نادەین ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عێراق یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی پێشکەش بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

راگەیاندراوی فەرمی: باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: ئیدانەی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایەی ئیسرائیل دەکەین بۆ سەر ئاسمان و سەروەری عێراق لەلایەن فڕۆکەکانیانەوە و بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمەش هەیە: هەروەها پێویستە وەزارەتی دەرەوە پەیوەندی بە ئەمەریکاوە بکات سەبارەت بەم پێشێلکارییە، بەگوێرەی مەرجەکانی چوارچێوەی ستراتیژی دوولایەنە و پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایش و سەروەری عێراقەوە.

زیاتر: حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات دەکاتەوە و لە ئاستە جیاجیاکاندا کار دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانە و رێگەنادەین ئاسمان و خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت.

هاوکات: ئەم هەڵوێستە رەنگدانەوەی پەرۆشی عێراقە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە لە  رێگریکردن لەهەر چەوساندنەوەیەک کە لە خاکەکەیەوە ئەنجام بدرێت، پشتیوانی لەچارەسەرکردنی ناکۆکییەکان دەکەین لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشەوە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا