بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق
لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دانیشتن ئەنجام بدات، یەكێک لەوانە دەنگدانە بە هەموواری
یاسای باری كەسێتی.
راگەیەندراوی فەرمی: بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمانی عێراق:
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژە یاسا دەكات، یەكێك لەوانە دەنگدانە
بە هەموواری یاسای باری كەسێتی، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەت و
خانەنشینی حەشدی شەعبی دەكرێت.
ئەمەش هەیە: هەر لە دانیشتنەكەدا دەنگ بە پرۆژە
یاسای گەڕانەوەی ئەو موڵكانە بۆ هاوڵاتییان كە لە سەردەمی بەعسدا داگیر كرابوون.
هاوکات: دەنگ لە سەر هەموواری دووەمی یاسای
لێبوردنی گشتیی دەدرێت.