بابەتە سەرەکییەکە: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە دواخرا.
چی روویدا: دوای خوێندنەوەی پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی
خاوەندارێتی زەوی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان کە لە سەردەمی رژێمی پێشووی بەعسدا لێیان
زەوتکراوە، بەشێکی زۆری سوننەکانی پەرلەمان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و کۆبوونەوەکەیان
بەجێهێشتووە.
دواتر: سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە کۆبوونەوەکە دوابخات
و تاوەکو ئێستاش وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە دیارینەکراوە.