بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی
عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بەرنامەی کاری
کۆبوونەوەکە، لە تەوەری یەکەمی دانیشتەنەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی
موڵک و ماڵ بۆ ئەو کەسانە دەدرێت کە پێشتر بە بەڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی
رژێمی پێشوو لێیان زەوتکراوە.
دواتر: دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی و هەمواری
یاسای لێبوردنی گشتیی عێراق دەدرێت.