خواردنەوە گازییەكان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر زۆر زیاد دەكەن

تەندروستی 20/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

نوێترین توێژینەوە دەریخستووە، خواردنەوەی تەنها یەك دەبە لە خواردنەوە گازییەكان لە رۆژێكدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر بە رێژەی %85 زیاد دەكات.
بەپێی نوێترین توێژینەوە كە وێبسایتی فەرمی زانكۆی هارڤارد بڵاویكردووەتەوە هاتووە:" لە بۆستن بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ، پەیجۆرییەكان بۆ كۆمەڵێك ژنی سەروو تەمەنی 50 ساڵ ئنجامكدا و لە توێژینەوەكەدا دەركەوت كە ئەو ژنانەی رۆژانە تەنها یەك دەبە لە خواردنەوە گازییەكان دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر بەرێژەیەكی زۆر زیاتربووە".
ئاماژەی بەوەشكراوە:" ئەو ژنانەی كە رۆژانە یەك یان زیاتر لە یەك دەبە لە خواردنەوە گازییەكانیان خواردووەتەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر بە رێژەی %85 زیادیكردووە".
باس لەوەشكراوە:" هەروەها خواردنەوەی ئەو رێژەیە لە خواردنەوە گازییەكان ئەگەری مردنیان بە هۆی نەخۆشی جگەرەوە %67 زیاتربووە بە بەراورد بەو ژنانەی كە مانگانە سێ جار یان كەمتر لەو رێژەیە خواردنەوەی گازییان خواردووەتەوە". 
هەروەها شایەنی تێبینی بۆكردنە، سەرەڕای ئەوەی توێژینەوەكە نەیتوانیوە پەیوەندی سەرەكی نێوان خواردنەوە گازییەكان بە توشبوون بە شێرپەنجەی جگەر دیاریبكات، بەڵام هەندێك هۆكار ئەگەری ئەو تووشبوونە زیاتر دەكەن، كەبریتین لە قەڵەوی، زیادبوونی شەكری خوێن بە شێوەیەكی زۆر و كۆبوونەوەی چەوری لە دەوروبەری جگەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا