دكتۆر ئەحمەد كەركوكی: هیوایەكی گەورە بە لیستی 142 هەیە

کوردستان 23/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دكتۆر ئەحمەد كەركوكی، كاندیدی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، چەندین ساڵە كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیانی كەركوكی گەیاندووەتە بەرپرسان و سەرجەم نەتەوەكانی پارێزگاكە هیوایەكی گەوەرەیان بە هاوپەیمانێتییەكەیان هەیە.
دكتۆر ئەحمەد كەركوكی كاندیدی ژمارە 2ی هاوپەیمانی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە) لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" زیاتر لە 10 ساڵە تێكەڵی كێشە و گرفتەكانی دانیشتوانی شارەكەیە و ئەوەی لەتوانایاندا بووبێت بۆ چارەسەركردنی كێشە و گیروگرفتەكانی دانیشتووانی شارەكە ئەنجامیانداوە و گەیاندویانەتە لایەنی پەیوەندیدار". 
ئاماژەی بەوەشكردووە:" سەردانی گەڕەكە عەرەب نشینەكان و گەڕەكە توركمان نشینەكانی كردووە و دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە نەیانشاردۆتەوە، هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەهێزترین و كاریگەرترین لیستە".
باسی لەوەشكردووە:" سەرجەم نەتەوەكانی پارێزگاكە هیوایەكی گەوەرەیان بەو لیستە هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا