بەهای دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا

ئابوری 11/12/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەراورد بە رۆژانی رابردوو، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار کەمێک جێگیری بە خۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بڕی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕەکەشدا بەهاکەی بووە 157 هەزار و 200 دینار، بەوەش بەراورد بە رۆژانی پێشوو تا رادەیەک سەقامگیری بە خۆیەوە بینیوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەردەوام بانکی ناوەندی عێراق لە هەوڵدایە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەڵام تاکو ئێستا بەهاکەی بە بەرزی ماوەیەوە و دیارترین بڕیاریشی ئەوەیە کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان بە دینار دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا