سەرۆكی یەكێتی هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی لیوای شێخ حسامەدین دووپاتكردەوە

کوردستان 13/12/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی لیوای خانەنشین شێخ حسامەدین شێخ رەئوف تاڵەبانی كرد.

 سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە:" بۆ كۆچی دوایی لیوای خانەنشین شێخ حسامەدین شێخ رەئوف تاڵەبانی، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و خزمەتكردنن بە كوردستان".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا