رێبوار تەها: پارچەکانی دیکەی کوردستان چاوەڕێی مژدەی خۆشمان لێدەکەن

کوردستان 18/12/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، خوشک و براکانیان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان چاوەڕێی مژدەی خۆشیان لێدەکەن.
رێبوار تەها سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" من دڵنیام پاش کەمێکی دیکە هەموو کەرکوکییەکان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بەڕێدەکەون، چونکە شەش ساڵە کەرکوکییەکان چاوەڕێی ئەم رۆژە دەکەن بۆ ئەوەی بە دەنگەکانیان دەنگ و رەنگی کورد بۆ ناو دەسەڵاتی شارەکەیان بگەڕێننەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" مژدەی سەرکەوتنی هاوپەیمانییەکەشمان دەدەینە هەر چوار پارچەی کوردستان، خوشک و براکانمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان نامەیان ناردووە و چاوەڕوانی مژدەی خۆشمان لێدەکەن، چاوەڕێ دەکەن کەرکوکییەکان سەرکەوتنێک بەدەستبهێنن کە مێژوو هەمیشە باسی بکاتەوە".
باسی لەوەشکرد:" دەنگدان بۆ ئایندەی کچان و کوڕان و منداڵەکانمانە، کە دەمانەوێت ئایندەیەکی باشیان هەبێت و ئەو ژیانە بۆ خەڵک بگەڕێنینەوە کە ماوەیەکی زۆرە لێی بێبەش بوون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا