بابەتە
سەرەکیەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات،
یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری پێشخستن و نوێکردنەوەی حکومەتداری
واژۆ کرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە پەرواێزی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان کە
لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت، بە سەرپەرشتي مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی
لوتکەی جیهانی حکومەتەکان، یاداشتێکی لێکگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و
دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ
کرا.
زیاتر:
یاداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە
و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداری و سود وەرگرتن لە
ئەزمونی پێشکەوتوی ئیمارات لە روی پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و پەرەپێدانی
توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی.