پۆلیسی سۆران: بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە پیاوان و داواکردنی پارە کەسێک دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، کەسێک دەستگیراکرا کە بە ناوی کچەوە سناپ چاتی داناوە و داوای وێنەی لە پیاوان کردوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێکردون.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: دوای سکاڵای هاوڵاتیەک لەبەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، کەسێک لەرێگەی تۆری کۆمەڵایەتی سناپ چات بەناوی کچەوە ئەکاونتی داناوە و داوای ڤیدیۆ و وێنەی لێ کردوە و دواتر لەرێگەی تۆری کۆمەڵایەتی وێنە و ڤیدیۆی لە تیک تۆک بڵاوکردۆتەوە و داوای پارەی لێ کردوە.

زیاتر: مەفرەزەکانمان دوای گەڕان و بەدواداچون توانرا بە هاوکاری و هەماهەنگی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی هەولێر دەستگیر بکرێت.

چی تر:  تاوانبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و دەرکەوتوە داوای پارەی لە چەندین پیاوی دیکە کردوە، لە ئێستادا بەبریاری بەرێز دادوەر، بەپێی مادە  2ـی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل راگیراوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: ئەمریکا لە زمانی دانوستاندن تێناگات

درێژتر لە هەواڵ 53 خولەک پێش ئێستا

سبەی لە کەرکوک کرایە پشو

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا