لە سنووری قەزای کۆیە
دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا دا و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
کۆیە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگای نێوان کۆیە –
تەقتەق نزیک رووباری کۆیە رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای
تایبەت و بارهەڵگرێکی ئەتیکۆدا روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
لە ئەنجامی رووداوەکە، شۆفێری هۆندا تایبەتەکە گیانیلەدەستدا، هۆکاری رووداوەکەش
تێپەڕاندنی هەڵە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەوە، هەروەها شۆفێری بارهەڵگرەکە
باری تەندروستی جێگیرە".
![](https://image.bmctv.krd/root/root/images/1125122023414647649_770559051776984_2315852024438607959_n.jpg)
![](https://image.bmctv.krd/root/root/images/1125122023414615411_770559061776983_8974407132479307956_n.jpg)