داهاتی یەك مانگی فرۆشتنی نەوتی عێراق ئاشكراكرا

کوردستان 25/12/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" تەنها لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل نەوت فرۆشراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەهۆی فرۆشتی ئەو رێژە نەوتەشەوە داهاتەكەی گەیشتووەتە هەشت ملیار و 481 ملیۆن و 558 هەزار دۆلار".

باسی لەوەشكردووە:" بە تێكڕا نرخی هەر بەرمیلێك 82.365 دۆلار بووە، بە 33 كۆمپانیای رەگەز جیاواز فرۆشراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا