کەتەلۆنیا بیر لە قەدەغەکردنی خۆشۆردن دەکاتەوە

هەمەرەنگ 02/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ماوەی سێ ساڵە وشکەساڵی ئێخەی هەرێمی کەتەلۆنیای گرتووە، ئێستاش ئەگەری هەیە خۆشۆردن لە شاری بەرشەلۆنە قەدەغەبکرێت.

پێری ئەراگۆنیس، سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا رۆژی پێنجشەممە حاڵەتی لەناکاوی بەهۆی وشکەساڵییەوە لە بەرشەلۆنە و دەوروبەری راگەیاند، بەو هۆیەشەوە ناوەکە دەکەوێتە ژێر بەربەستی زۆر توند بۆ ئەوەی دەست بە ئاوەوە بگرن، ئەویش بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵە وشکەساڵی رووی لە ناوچەکەیان کردووە.

سەرۆکی هەرێمەکە راشیگەیاند کە عەمباری سامانی ئاوی هەرێمەکە بۆ تەنها 16٪ دابەزیووە، کە ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی شەش ملیۆن هاوڵاتی هەرێمەکە دەبێت.

هەروەها، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی هەرێمەکە راشیگەیاند کە لە ئێستادا بیر لەوە دەکەنەوە لە بەرشەلۆنە خۆشۆردن لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە بکەن بۆ ئەوەی رێگری لە بەهەدەردانی سامانی ئاو بکەن..

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا