لە رۆژی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی جگەرەكێشاندا چەند زانیارییەكی نوێ ئاشكرا دەكرێن.
لینا عابد محەمەد، پزیشكی لێپرسراوی هۆبەی نەخۆشییە نەگوازراوەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان چەند زانیارییەك دەربارەی جگەرەكێشان و زیانەكانی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی دەخرێنەڕوو".
بەپێی نوێترین داتا و زانیارییەكان:-
- توتن ساڵانە نزیكەی هەشت ملیۆن كەس لە جیهاندا دەكوژێت.
- ساڵانە نزیكەی 103 ملیۆن كەس دەمرن بەهۆی جگەرەكێشانی ناڕاستەوخۆ كە خۆیان جگەرەكێش نین بەس لە شوێنێكی داخراودان لەگەڵ كەسی جگەرەكێشدا.
- رۆژانە نزیكەی دوو ملیار دینار بەهەدەردەچێت لە كڕینی ماددەی توتن لە جیهاندا.
- هەر 20 خەلەك جارێك، كەسێك بەهۆی زیانی تووتنەوە لە سەرانسەری جیهاندا گیانلەدەستدەدەن.
- جگەرە زیاتر لە حەوت هەزار ماددەی زیانبەخشی تێدایە.
- كێشانی یەك كاتژمێر نێرگەلە یەكسانە بە نزیكەی 100 بۆ 200 جگەرە.
- جگەرەی ئەلكترۆنی (ڤەیپ) پێك هاتووە لە چەندین ماددەی زیانبەخش كە هۆكاری سەركییە لە تێك چوونی تەندروستی بەشێوەیەكی راستەوخۆ.
- 60 ملیگرام لە نیكۆتین دەبێتە هۆكارێكی كوشندە بۆ مرۆڤەكان.