هۆشدارییەكان لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە جارێكی دیكە سەرهەڵدەدەنەوە

تەندروستی 10/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرلەنوێ نیگەرانییەكان لەبارەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە زیادبووندان و هۆشداریش لە مەترسی بڵاوبوونەوەی لە ناوچە گەرمەكانی ئاسیا، ئەمریكای باشوور و ئەفریقا دەدرێت.

 تۆماس جێڵنك، بەڕێوەبەری زانستیی سەر بە سەنتەری پزیشكی گەشتیاری لە ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" تای خوێنبەربوون بە شێوەیەكی سەرەكی لەو ناوچە گەرمانە بڵاودەبێتەوە، هەروەها لە هەندێك وڵاتی ئەوروپیشدا لەمڕۆوە بەدواوە مەترسی بڵاوبوونەوەی لێدەكرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" تای خوێنبەربوون لە رێگای مێشوولەیەكەوە دەگوازرێتەوە، كە بە چەندین ناو ناسراوە، لەوانە (مێشوولەی پڵنگ، مێشوولەی تای زەرد و هتد..)  نیشانەكانی تووشبوون لە تاوە دەست پێدەكات تا سەرئێشەی تووند".

نیشانەكانی تای خوێنبەربوون بریتین لە:-

 - بەرزبوونەوەی زۆری پلەی گەرمی لەش.

- ئازاری ئەندام و جومگەكان.

- ژانەسەر. 

- لەرزین.

- خوران و پەڵە.

- ئاوسانی گرێ لیمفاوییەكان.

هەروەها، لە هەندێك بارودۆخدا تای خوێنبەربوون رەنگە رێڕەوێكی توند بگرێتەبەر و مەترسی لەسەر ژیانی توشبووەكە دروست بكات، چونكە نەخۆشەكە تووشی ئەمانە دەبێت:

 - ئازاری سك.

- رشانەوەیەكی بەردەوام.

- هەناسەتەنگی.

- خوێنبەربوونی پەردەی چیكڵدانە.

چارەسەری تای خوێنبەربوون:

 حاڵەتە سادەكانی تای خوێنبەربوون دەتوانرێت بە دەرمانی كەمكەرەوەی تا و ئازارشكێن چارەسەر بكرێت، بەڵام حاڵەتە قورسەكان پێویستیان بە چاودێری پزیشكی وورد هەیە لە نەخۆشخانە.

لەلایەكی دیكەشەوە، دەتوانرێت رێگری لە تای خوێنبەربوون بكرێت بە وەرگرتنی پێكوتان دژی تای خوێنبەربوون، بەتایبەتی بۆ گەشتیاران بۆ ناوچە گەرمەكان دەچن، هەروەها پاراستنی پێست لە پێوەدانی مێشوولە بە بەكارهێنانی دەرمانی دوورخستنەوەی مێشوولە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا