زووخەوتنی شەوان مرۆڤ ئاسوودە دەکات

تەندروستی 11/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

خەوتن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەشە و تەندروستی و شێوازی ژیانی مرۆڤ هەیە، بە تایبەت زوو خەوتن لەشەواندا.

بە پێی ماڵپەڕی "زە هێڵسی" تایبەت بە بواری تەندروستی، زووخەوتن لە شەواندا ئەم سوودانەی هەیە:

- زووخەوتن مێشک چالاک دەکات و تەرکیز زیاد دەکات.

- مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک فشاری خوێن و شەکرە کەمدەکاتەوە.

- خەوتن بۆ ماوەیەکی پێویست لە شەواندا مەزاجی مرۆڤ باشدەکات، کەمخەوتنیش دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و کەئابە.

- زووخەوتن رژانی هۆرمۆنە گرنگەکان رێکدەخاتەوە، بۆ نمونە هۆرمۆنی گەشە و هۆرمۆنی هاوسەنگی خۆراک.

- زووخەوتن دەبێتە هۆی زوو هەستان لە بەیانیاندا، بەوەش رۆژدا کاتی زیاترت بەردەست دەبێت و بەرهەم و چالاکی رۆژانەت زیاتر دەبێت.

- زووخەوتن مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس کەمدەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا