دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق زانیاری لەسەر دەستگیركردنی یەكێك لە مەترسیدارترین و گرنگترین بازرگانەكانی ماددەی هۆشبرە بڵاوكردەوە.
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پاش ئەنجامدانی بە بەدواداچوونی وردی و بە پشت بەستن بە زانیارییەكانی دەستگای هەواڵگریی لە بۆسەیەكی هێزەكانماندا یەكێك لە گرنگترین و گەورەترین بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر لە بەسڕە دەستگیركرا".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەشێوەیەكی بەردەوام هێزەكانیان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپراسۆنی تایبەت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان".