دیوەخانەکەی دێرین ئەحمەد تەقێندرایەوە

کوردستان 12/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا، بەشێک لە دیوەخانەکەی دێرین ئەحمەد تەقێندرایەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا هێزێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و کۆماندۆی کوردستان چوونە سەر دیوەخانەکەی دێرین ئەحمەد، ناسراو بە "کوێخا دێرین عوزێری"، کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە دیوەخانەکە لەلایەن ئەو هێزانەوە بە شێوەیەکی زانستی تەقێندرایەوە.

جێی ئاماژەیە، هێزەکان بە بڕیاریدا دادگا چووبوونە دیوەخانەکە، ئەویش لەپای ئەوەی کە ئەو کەسە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی سەرانە و داگیرکردنی زەوی و هێرشکردنە سەر سەرمایەدارێک.

هەروەها، بە گوێرەی زانیارییەکان، وا بڕیارە ئەمشەو تا سبەی بەیانی سێشەممە، ئەو هێزانە تەواوی دیوەخانەکە و باڵەخانەکان بڕوخێنن و دواتر زەوییەکە رادەستی خاوەنەکانیان بکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا