عوزێرییەکان دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن

کوردستان 12/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

عەشیرەتی عوزێری لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی یەکێتی دەستخۆشی لێدەکەن.

ئەمشەوی دووشەممە، دارای حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا، لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن

دەقی پەیامەکەی عەشیرەتی عوزێری:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بەپێویستمانزانی بەناوی خۆموو خزمانەوە ئەم رونکردنەوە بنوسم ئێمە لەخزمانی( عوزێری ) دەستخۆشی لەهەردەست پێشخەرییەکی هاوشێوە دەکەین بۆڕێگریکردن لەکەڵەگایی و ڕێگری و سەرانەو دەربەگایەتیەک لەژێر هەرناو ناونیشانێکدابێت بەڵام، دەبێت ئەوەبزانین هەر لەسەرتاوە ئێمە دژی دروستکردنی هەر قەڵاو دیوە خانێکبووین بخزێندرێتە پاڵ ناوی هیچ حزبب و دەستڕۆشتوویەکەوە، بەتایبەت عەشیرەتێکی خاوەن تەسحیەو موزەحی وەک ئێمە کەخاوەنی سەدان شەهیدو داستان وخەباتین.

هەرچەندە هەڵەبەهەڵە چارەسەرناکرێت ئێمە وەک ڕیش سپی و خاوەن هەڵوێست دەڵێن هەرکەسێک لەیاسای دەرچوو پێویستە لەڕێگەی یاساوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام ئەوەش ڕوونە لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ کێ کاریکردوەو، ئێستا باشترین ڕێگە ئەوەیەکە دوای ئەو کاردانەوانەیە کێ بەرپرسە لەم دۆخە ڕادەستی دادگا بکرێت ئێمەش پشتیوان دەبین.

بەڵام پاراستنی شکۆو ناو ناوبانگی عوزێریەکان لەئەستۆی ئێوە و ئێمەو هەموومانە چونکە قەڵاکە باخيكي گەنجێکی عوزێربووە نەک هی عەشیرەتی عوزێری، ئەوە لەبەرچاوبگرن خزمانی عوزێری لەشاخەوە تاشار لەخزمەتی شۆڕش و هەموو قۆناغەکانیدا بوون بۆیە داواکارین ئێوەش هەڵوێستی ئێمە و شعوری خزمانمان لەبەرچاو بگرن ناوناوبانگی باوباپیرانمان و خۆمان بپارێزن.

لەگەڵ ڕێزی دارای حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا