چین.. پەرستگایەك دۆزرایەوە، كە تەمەنی بۆ 400 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە

هەمەرەنگ 15/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شوێنەوارناسان پەرستگایەكی بودایییەكانیان لە شاری داتۆنگ دۆزیوەتەوە كە دەكەوێتە هەرێمی شانشی-ی چین و بۆ 457 ساڵی پێش لەدایكبوونی مەسیح دەگەڕێتەوە.

  بەپێی تۆڕی هەواڵی Heritage Daily، شوێنەوارناسان توانیان لە شاری داتۆنگ كە خودی خۆی لە سەردەمی شانشینی هان و لە ساڵی 200ی پێش زایین دامەزراوە، وەك پایتەختی شانشینی وی باكوور كە لەلایەن شیانبێیەوە دامەزرابوو (386 بۆ 535 زایینی) سەریهەڵدا، قۆناغێك كە تێیدا باكووری چین یەكیگرت و كۆتایی بە قۆناغی پشێویی شانزە شانشینەكەی چین-ی بەخۆیەوە بینی.

 ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەنێو شارەكەدا تواندراوە پەرستگایەكی بودا بدۆزرێتەوە كە تەمەنی بۆ 457 ساڵ پێش لەدایكبوونی مەسیح دەگەڕێتەوە و پەرستگاكە كەوتووەتە ناوچەی پینگچێنگ لە شاری داتۆنگ و پێدەچێت پەیوەندی بە كۆشكێكی شاهانەی نزیك لە شانشینی وی باكوورەوە هەبێت".

باسی لەوەشكردووە:" پاش هەڵكۆڵكارییەكەنی تایبەت بەو پەرستگایەدە لە بەشێكی پەرستگاكەدا، مرواری، ئەڵقەی مس و زێڕ و مەرجانی تێدابووە، هەروەها زیاتر لە 200 پەیكەری بودایی كە بە باشی پارێزراوبوون، كە هەندێكیان بۆیاخ كراون و بە گەڵای زێڕ ڕازێندرابوونەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا