کۆنترین کەلـلەسەری مرۆڤ لە باکوری ئیسپانیا دۆزرایەوە

هەمەرەنگ 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆنترین کەلـلەسەری مرۆڤ لە باکوری ئیسپانیا دۆزرایەوە کە پێشبینی دەکرێت هی کۆنترین مرۆڤەکانی رۆژئاوای ئەوروپا بێت.

کێ وتی: زاناکانی شوێنەوار رایانگەیاند؛ ئەو پارچە ئێسکانەی دۆزراوەتەوە، مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 1.1 بۆ 4.1 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، دەکرێت ئەو کەلــلـەسەرە بگەڕێتەوە بۆ سەرەتایترین مرۆڤ کە "هۆمۆ ئەریکتۆس"ـە.

ئەمەش هەیە: ساڵی 2022، زانایان چەند ئێسکێکی لای چەپی کەلـلەسەری مرۆڤێکی پێگەیشتویان لە ئەشکەوتی سیما دێل ئێلیفانتێ لە ناوچەی ئاتاپوێرکا دۆزییەوە، کە 140 کیلۆمەتر لە باشوری ناوچەی بلباوەوە دورە.

هاوکات: زانایان بەهۆی تەکنەلۆجیا و ئامێرە پێشکەوتوەکانی وێنەگرتنی سێ رەهەندی، بۆیان دەرکەوتوە ئەو کەلـلەسەرە کە ناویان لێی ناوە PINK – پەمەیی، ناگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوانەی، لە ناوچەی شوێنەواری ئاتاپوێرکا دۆزراونەتەوە، بەڵکو سەر بە جۆرێکی مرۆڤی سەرەتاییترن.

چی تر: زانایانی شوێنەوار، پشتڕاستیانکردەوە کە ئەم دۆزینەوانە پشتگیری لەو گریمانەیە دەکەن، زیاتر لە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر، لە رۆژئاوای ئەوروپا زیاتر لە جۆرێکی مرۆڤی سەرەتایی نیشتەجێ بوە یاخود ژیاوە.

زیاتر: ماریا مارتینۆن، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ و یەکێک لە توێژەرە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە، رونیکردەوە کە تایبەتمەندییەکانی PINK – پەمەیی زیاتر سەرەتایی بون، بەتایبەتی لە پێکهاتەی تەخت و گەشەنەکراوی لوت دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا