بابەتە سەرەکیەکە: تۆڕی HBO ترەیلەری
وەرزی دوەمی زنجیرەی "The Last Of Us" بڵاوکردەوە و بڕیارە 13ـی
نیسانی 2025 پەخشبکرێت.
زانیاری گشتی: لە ناو
زنجیرەکەدا هەریەک لە ئەکتەران، پێدرۆ پاسکال، رامسی، لونا، دیڤەر، مێرسید و مازینۆ
دەرکەوتنەوە و لە وەرزی دوەمدا درێژە بە رۆڵەکەیان دەدەن.
چی تر:
زنجیرەکە لەسەر بنەمای یارییە ڤیدیۆییەکانی " ناتی دۆگ " بە هەمان ناو و چیرۆک بەرهەمهێنراوەتەوە، وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە سیناریۆ و دەرهێنانی کرەیگ
مازن و نیل دراکمانە و لە وەرزی دوەمیشدا درێژە بە کارەکەیان دەدەن.
زیاتر:
زنجیرەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز، پلەیستەیشن پرۆداکشنز، وۆرد
گەیمز، مایتی مینت و ناتی دۆگ کاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.
بیرخستنەوە: وەرزی یەکەمی زنجیرەی
"The
Last Of Us" لە 15ـی مانگی کانونی دوەمی 2023 لەسەر
شاشەی HBO پەخشکرا.
ترەیلەر؛