پاش تێپەڕبوونی 27 ساڵ و قەدەغەكردنی؛ درامایەكی عێراق پەخشدەكرێتەوە

هەمەرەنگ 18/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دوای 27 ساڵ لە بۆ یەكەمجار زنجیرە درامای (جیهانی ست وەهیبە) كە باس لە چیرۆكی هەژاری و ئاژەوەگێڕان دەكات كە پێشتر لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاوەوە قەدەغە كرابوو، پەخشدەكرێتەوە.

 سامر حیكمەت، دەرهێنەری درامەكە لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" زنجیرەكە باس لەو پرسانە دەكات كە ئێستا لە كۆمەڵگەدا روودەدەن و رەنگدانەوەی دەرئەنجامی جەنگەكانن، جەنگە یەك بە دوایەكەكان بۆ دەیان ساڵ كاریگەرییان لەسەر ژیانی عێراقییەكان هەبووە، هەر لە شەڕی عێراق و ئێران لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە تا دەگاتە هێرشەكانی سەدام حسێن بۆ سەر كوێت و گەمارۆ ئابوورییەكان كە هەژارییەكی فراوانی بڵاوكردەوە".

ئاشكراشیكردووە:" زنجیرەكانی ئەمساڵ بە بابەتی خۆیان جیا دەكرێنەوە، بەو پێیەی زۆربەیان سەرنجیان لەسەر بابەتەكانی كۆمەڵایەتی و كێشە جددییەكانی بەردەم كۆمەڵگایە، وەك بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، بێكاری، جیابوونەوە و سپیكردنەوەی پارە".

بەشی یەكەمی ئەم درامایە لە ساڵی 1997 نمایشكرا، بەشێوەیەكی بەرفراوان لای عێراقییەكان جێی بایەخ بوو، بەو پێیەی دەستی خستە سەر ئازارە ئابوورییەكانی ژێر سزا نێودەوڵەتییەكان و ئەو قەیرانە كۆمەڵایەتییانەی لە ئەنجامی هەژارییەوە سەرهەڵدەدەن، رووداوەكە باس لە وەهیبە دەكات كە پەرستارێكە و یارمەتی دراوسێكانی دەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا