بۆ یەكەمینجار نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ كەسێكی زیندوو ئەنجامدرا

هەمەرەنگ 21/03/2024

Alternate Text

ئەمڕۆ پێنجشەممە پزیشكانی سەر بە نەخۆشخانەی ماساچوسێتسی گشتی بۆ یەكەمینجار نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەرازیان بۆ نەخۆشێكی زیندوو ئەنجامدا.

 بەرپرسانی نەخۆشخانەی ماساچوسێتسی گشتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە:" نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بۆ پیاوێكی تەمەن 62 ساڵ كە نەخۆشی گورچیلەی قۆناغی كۆتایی هەبووە و بۆ یەكەمینجار لە جیهاندا چاندنی گورچیلەی بەرازێكی جین گۆڕاوی بۆ ئەنجامدرا". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لێكۆڵینەوە و پەیجۆرییەكانیان بۆ باشترین بەدەستهێنانی تەندروستی و پاراستنی ژیانی مرۆڤایتی بۆ دوورترین مەودا بەردەوامیدەبێت". 

 باسی لەوەشكردووە:" نەشتەرگەرییەكە چوار كاتژمێری خایاندووە و گورچیلەی بەرازەكەش لەلایەن كۆمپانیای eGenesis دابینكرا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا