کەیت میدڵتن توشی شێرپەنجە بووە

هەمەرەنگ 23/03/2024

Alternate Text

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دیارنەمانی، کەیت میدڵتن شازادەی وێڵز و هاوسەری شازادەی جێنشینی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا، رایگەیاند کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

رۆژی هەینی 22ی ئازاری 2024، کەیت میدڵتن دوای دوو مانگ لە دیارنەمانی، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتەوە و رایگەیاند کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، تۆمارە ڤیدیۆیەکە لە رۆژی چوارشەممەدا تۆمارکرابوو، تێیدا میدڵتن دەڵێت کە لە ئێستادا چارەسەری کیمیاوی بەکاردەهێنێت،

دواین دەرکەوتنی شازادەی وێڵز لە مانگی کانوونی دووەمدا بوو، لەو بارەیەوە ناوبراو لە تۆمارە ڤیدیۆیەکەدا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمدا لە لەندەن نەشتەرگەرییەکی گەورەی هەناویم بۆ کرا، ئەوکات وا دەزانرا کە نەخۆشییەکەم شێرپەنجە نییە.

وتیشی، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو، بەڵام پشکنینەکانی دواتر ئاشکرایان کرد کە توشی شێرپەنجە بووم، راستەوخۆ تیمە تەندروستییەکەم ئامۆژگارییان کردم کە چارەسەر وەربگرم و لە ئێستادا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی وەرگرتنی چارەسەردام.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا