لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا، بەهای دینار لە بەرزبوونەوەدابوو

ئابوری پێش 4 هەفتە

Alternate Text

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا بەهای دیناری عێراقی بەراورد بە دۆلاری ئەمەریکی لە بەرزبوونەوەدابوو.

ئەو دابەزینەی ماوەی سێ رۆژ بەهای دۆلاری گرتووەتەوە، ئەمڕۆش بەردەوام بوو، بە شێوەیەک لە سەرجەم پارێزگاکان بەهای 100 دۆلار لە نێوان 147 هەزار و 600 دینار بۆ 148 هەزار دیناردا بوو، کە لە بەغدا بەرزترینە و لە پارێزگاکانی هەرێم بەهای دۆلار لە نزمترین ئاستدایە.

بەرزبوونەوەی بەهای دینار لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ بانی ناوەندی عێراق بڕی 254 ملیۆن و 619 هەزار و 916 دۆلاری خستووەتەڕوو، کە تەنها 30 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ئەوی دیکە بە حەواڵە بووە.

هەر پێشتر، عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ئێستادا بڕی حەواڵە زۆر زیادیکردووە کە دەگاتە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری رۆژانە، لە کاتێکدا کە سەرەتای ساڵی 2023 بڕی حەواڵە دەگەیشتە 50 ملیۆن دۆلار، بۆیە ئەوە حەواڵەیەی ئێستا دەکرێت بۆ ئابووری عێراق شیاوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا