"لە وڵاتانی ئیسلامیدا نزیكەی نیوەی خۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا بەهەدەر دەچێت"

هەمەرەنگ 28/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەزگایەكی لێكۆڵینەوەی ژینگەیی دەربارەی بەهەدەردانی خۆراك لە مانگی رەمەزاندا نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە.

 بەپێی یەكێك لە توێژینەوەكانی دەزگای ئیكۆمینا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە دەزگایەكی سەربەخۆ و قازانجنەویستە و كار لەسەر دۆسییە ژینگەییەكان دەكا هاتووە:" بڕی ئەو خۆراكەی بە هەدەر دەدرێت، یەكسانە بەو ڕێژەیەی كە كەسانی برسی لە جیهاندا دەتوانن رۆژانە یەك ژەم زیادە بخۆن".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە وڵاتانی ئیسلامیدا نزیكەی نیوەی خۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا بەهەدەر دەچێت، بەجۆرێك ئەو خۆراكەی لە مانگی رەمەزاندا ئامادە دەكرێت، نیوێ فڕێ دەدرێت".

روونیشیكردووەتەوە:" بەراورد بە مانگەكانی دیكە، لە رەمەزاندا زیاتر لە 25%ی خۆراك بەهەدەردەچێت و هەریەك لە مالیزیا بە زیاتر لە 19 هەزار تۆن و سعودیەش بە 18 هەزار تۆن لە ریزبەندی پێشەوەی وڵاتانی ئیسلامین بۆ بەهەدەردانی خۆراك".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا