نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد

ئابوری 02/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد و بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی یەك دۆلار نرخەكەی بەرزبووەوە. 

 بەپشتبەستن بە داتاكانی بازاڕی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بەمەش بەراورد بەدوێنێ‌ نزیكەی یەك دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 84 دۆلار و 14 سەنتە

لەلایەكی دیكەشەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 84 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا