وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەنگۆی راگرتنی كارپێكردنی پاسپۆرتە كۆنەكەی
عێراقی رەتكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆڕت و نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆی
عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە ماوەی رابردوودا لە تۆڕەكانی
كۆمەڵایەتی دەنگۆی راگرتنی كارپێكردنی پاسپۆرتی كۆنی عێراقی بڵاوبووەوە، لێرەدا
رایدەگەیەنین كە ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا پاسپۆرتە كۆنەكەی عێراق بەبێ هیچ
كێشەیەك كاری پێ دەكرێت ".
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆڕت و نشینگە داوای لە هاوڵاتییان
كرد بڕوا بەو دەنگۆیانە نەكەن كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاودەكرێنەوە و كاریگەری
خراپ لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگە دروستدەكات.