بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئابوری پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەگەڵیدا گۆڕانکارییەکی کەم لە نرخی دۆلاردا روویدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 256 ملیۆن و 413 هەزار و 14 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 244 ملیۆن و 703 هەزار و 14 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ، تەنها 11 ملیۆن و 710 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش بە بازرگانان فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدا، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلار بریتییە لە 147 هەزار و 200 دیناری عێراقی،کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا