نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت: گرنگە هەموو لایەنەکان بەشداری هەڵبژاردن بکەن

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق جەختیانکردەوە لەسەر لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان‌ و دڵنيابوون له‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌ پرۆسەکەدا.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی 4ی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.

تیشکخرایە سەر لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌

ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر تێبينيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و دڵنيابوون له‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌يه‌وه‌ بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

بە پێی راگەیەندراوەکە، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا