قوباد تاڵەبانی بۆ مەسیحییەکان: هەمیشە لە دڵەوە نزیکی ئێوەبووم

کوردستان 15/05/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی بە مەسیحییەکانی کۆیەی راگەیاند،" کۆیە و مێژووەکەشی هەمیشە ناسراو بووە بەو جوانییەى کە لێرە دەیبینم لەپێکەوەژیانی ئاشتییانە ".

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەردانی گوندی هەرمۆتەی سنورى قەزای کۆیەی کرد و لەبارودۆخی ژیان و گوزەرانی مەسیحییەکانی پرسییەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: "بە پێویستم زانی خۆم بێمە خزمەتتان، دڵنیاتان ئەکەمەوە کەهەمیشە لەدڵەوە نزیکی ئێوەبووم، چونکە دەزانم ئێوەى خزمان چەند خۆشەویست بوون لاى خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال و دەشزانن کەچەند تایبەتمەندی دابووە خوشک و برایانی مەسیحی و هەرمۆتە، بۆیە ئەم دەرفەتە ئەدەین بەخۆمان کە (کۆیایەتی و خۆیایەتی)ش بکەین."

ئەوەشی خستەڕوو:" کۆیە و مێژووەکەشی هەمیشە ناسراو بووە بەو جوانییەى کەلێرە دەیبینم لەپێکەوەژیانی ئاشتیانە، هیوادارم ئەو نمونە جوانەى کەئێوە توانیوتانە پەیڕەوی بکەن نمونەیەک بێت بۆ هەموو کوردستان و عێراق ".

قوباد تاڵەبانی بە مەسیحییەکانی کۆیەی وت:" هاتووم تا لەنزیکەوە گوێبیستان بم، تا بزانین چۆن زیاتر هاوکارتان بین و خزمەتتان بکەین و هەندێ لەو ئاستەنگانەى هەتانە چارەسەرى بکەین ".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا