بۆچی نابێت لە گەرمادا ئاوی سارد بخۆینەوە؟

تەندروستی 29/05/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، خاردنەوەی لەناکاوی ئاوی سارد دەبێتە هۆی گرژبوونی هاوسەنگی پلەی گەرمی لەش و هۆکارە بۆ ناڕەحەتی هەرسکردن، لاوازبوونی سیستمی بەرگری جەستە و هەستیاری ددانەکان.

ماڵپەڕی "تایمز ناو" لە زاری پسپۆڕانی بواری تەندروستییەوە بڵاویکردووەتەوە، خواردنەوەی ئاوی سارد لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆرت لە دەرەوە لەبەر گەرمادا بەسەربردووە، رەنگە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی، بەو پێیەی جەستەت کار بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوەوە دەکات.

سیستەمی جەستە تووشی شۆک بکات

ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانی لەناکاو لە گەرمای دەرەکی یان سەرما بۆ پلەی گەرمی ناوەوەی تەواو جیاواز، دەتوانێت سیستەمی جەستە تووشی شۆک بکات.

باس لەوەشکراوە، ئاوی سارد دەتوانێت خوێنبەرەکانی ناو کۆئەندامی هەرس تەسک بکاتەوە و پرۆسەی هەرس خاو بکاتەوە، دوای چالاکی جەستەیی یان بەرکەوتن بە پلەی گەرمی زۆر، جەستە پێویستی بە رۆیشتنی خوێنی گونجاوە بۆ ئەندامەکانی هەرس بۆ ئەوەی خۆراک و ماددە خۆراکیەکان بە شێوەیەکی کارا هەرس بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا