سەرباری سوودە زۆرەکانی
نەعنا، بەڵام پزیشکێکی پسپۆڕ باس لەوەدەکات کە ئەو پیاوانەی ئاستی هۆرمۆنی
تیستۆستیرۆنیان نزمە نابێت نەعنا بخۆن، لەبەر ئەوەی ئەو سەوزەیە بڕێکی زۆری
ئیستۆجینی رووەکی تێدایە، کە بە هۆرمۆنی ژنانە دادەنرێت.
یەلینا سۆلۆماتینا،
پزیشک و پسپۆڕی خۆراکی روسی بە ماڵپەڕی "نۆفۆستی" راگەیاندووە، خواردنی
نەعنا زیان بەو ژنانە دەگەیەنێت کە شیری سروشتی بە کۆرپەکانیان دەدەن و دەبێتە هۆی
هەستیاری، هەروەها ئەو پیاوانەش کە ئاستی تیستۆستیرۆنیان نزمە نابێت ئەو سەوزەیە
بخۆن، لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆری ئیستۆجینی رووەکی تێدایە.
ئەو بزیشکە باسی
لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی بە دەست دابەزینی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن نابێت نەعنا
بخۆن، لەبەر ئەوەی دەمارەکان فراوان دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری فشاری
خوێن.
لەبارەی سوودەکانیشی،
ئەو پزیشکە دەڵێت، نەعنا تایبەتمەندی دژە میکرۆبی تێدایە و زۆرجار وەک دەرمان بۆ
هەوکردنی پووک و ناودەم بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی چای بە نەعا لە
شەواندا وادەکات بە باشی بخەویت، چونکە وەک ماددەیەکی هێورکەرەوە کاردەکات.