بەڕیتانیا یەکەم تاقیکاری لەسەر ڤاکسینی شێرپەنجە ئەنجامدەدات

تەندروستی 01/06/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە تاقیکارییەکی نوێدا، لە بەڕیتانیا ڤاکسینی نەخۆشی شێرپەنجە بەرهەمدەهێنرێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی نیوزویک، ئیان فۆکس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری توێژینەوە و نوێگەری لە سەنتەری توێژینەوەکانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەڕیتانیا، رایگەیاندووە کە ڤاکسینە نوێیەکە کار لەسەر DNA و ناردنی ئاماژە دەکات، کە سیستەمی بەرگری جەستە ئاگادار دەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.

کار لەسەر چارەسەکردنی توشبووانی شێرپەنجە دەکات

پێچەوانەی ڤاکسینی ئەنفلوەنزا یاخود ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم ڤاکسینە کار لەسەر چارەسەکردنی توشبووانی شێرپەنجە دەکات، ئەویش لە رێگەی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە لە رووبەروبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکاندا.

لە یەکەم ئەزموونی تاقیکاری ڤاکسینەکەشدا، وا بڕیارە چەندین کەسی جیاواز کە توشبووی جۆرەکانی شێرپەنجە وەک، کۆڵۆن، پەنکریاس، پێست، سی، میزەڵدان و گورچیلە، بەشداری بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا