یەکەم حاڵەتی مردن بە جۆری نوێی ئەنفلوەنزای باڵندە تۆمارکرا

تەندروستی 06/06/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی مردن بە جۆری نوێی A(H5N2)ی ئەنفلوەنزای باڵندە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند:" لە وڵاتی مەکسیک، یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی جۆری نوێی A(H5N2)ی ئەنفلوەنزای باڵندە لە پیاوێکدا تۆمارکراوە.

تەمەنی 59 ساڵ بووە

باسی لەوەشکردووە، ئەو پیاوە تەمەنی 59 ساڵ بووە و دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی تا و تەنگەنەفەسی و سکچون و رشانەوە، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە، کە ئەمە یەکەم حاڵەتی مردنە بەو جۆرە نوێیەی ئەنفلوەنزاکە.

ئامادەبن بۆ هاتنی پەتایەکی نوێ

لەو بارەیەوە، رۆژنامەی زە گاردیان باس لەوە دەکات کە بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە رایگەیاندووە "ئامادەبن بۆ هاتنی پەتایەکی نوێ، کە تەنها پەیوەستە بە کاتەوە".

هەروەها، وەزارەتی تەندروستی مەکسیک بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە کە هێشتا هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە ئەفلوەنزای باڵندە لە نێوان مرۆڤدا دەگوزارێتەوە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە حاڵەتی دیکەی تەندروستی هەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا