چی لەبارەی یەکەم پیانۆژەنی عێراقی دەزانیت؟

هەمەرەنگ 10/06/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە مێژووی هونەری عێراقیدا، بیاتریس ئۆهانسیان، یەکەن پیانۆژەنی عێراقی و ئاوازدانەر بووە.

بیاتریس ئۆهانسیان، لە ساڵی 1927 لە ناوچەی المربعەی بەغدای پایتەخت لە خێزانێکی عێراقی-ئەرمینی لەدایک بووە، بەوە بەناوبانگە کە یەکەم پیانۆژەن و ئاوازدانەر بووە لە مێژووی وڵاتەکەدا.

ئۆهانسیان، هەر لە منداڵیەوە لەلایەن باوکیەوە هاندرا بۆ خوێندنی مۆسیقا، بۆ ئەوەش چووە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا و وەک پسپۆڕی ژەنینی پیانۆ کۆتایی بە خوێندنکەی هێنا.

دوای دەرچوونی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەردەوامی بە خوێندندا لە ئەکادیمیای شاهانە لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا، دواتریش زەمالەی فوڵبرایتی بەدەستهێننا بۆ خوێندن لە پەیمانگای جولیارد بۆ هونەر لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا، لە کۆتاییشدا گەڕایەوە عێراق و بووە سەرۆک بەشی پیانۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.

لەکۆتاییەکانی ساڵانی 1950دا، بە ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی لەگەڵ تیپی سیمفۆنی نیشتیمانی عێراقی ناوی دەرکرد کە تا سەرەتای ساڵانی 1990 بەردەوام بوو، دواتریش بەرەو ئەمەریکا کۆچی یەکجارەیی کرد و لەوێش لە چەند زانکۆیەک وانەی وتەوە.

بیاتریس ئۆهانسیان، لە 17ی تەمموزی ساڵی 2007 لە شاری بلومینگتنی ویلایەتی مێنەسۆتای ئەمەریکا کۆچی دواییکرد و هەر لەوێ بەخاکسپێردرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا