فڕۆکەوانێکی میسڕی لەکاتی
گەشتێکی ئاسمانیدا لە میسڕەوە بۆ سعودییە گیانی لەدەستدا، بەهۆیەوە رێڕەوی گەشتە
گۆڕدرا.
بە گوێرەی گرتەیەکی
ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بڕیاربوو گەشتەکە لە شاری قاهیرەی
پایتەختی میسڕەوە بەرەو شاری تائیف لە سعودییە بەڕێوەبچێت، بەڵام دوای گیان لەدەستدانی
فڕۆکەوانەکە، یاریدەدەرەکەی گەشتەکەی بەرەو شاری جەددە گۆڕی.
هەر بە پێی ئەو گرتە
ڤیدیۆییە، یاریدەدری فڕۆکەوانەکە لە رێگەی بڵنگۆوە بە سەرنشینان دەڵێت:"
داوای لێبوردن دەکەین بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی گەشتەکە بەرەو فڕۆکەخانەی شا عەبدولعەزیز
لە شاری جەددە، ئەوەش بەهۆی گیان لەدەستدانی برا و هاوڕێم حەسەن یوسف عەدەس، کاپتنی
فڕۆکەکە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو،
کاپتنی فڕۆکەکە لە سییەکانی تەمەنیدا بوو، بەدەست کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی وەک
قەڵەوی و لێککەوتەکانییەوە دەیناڵاند.