ئەمریكا.. تەنێكی نامۆ لە یەكێك لە بیابانەكان دەركەوت

هەمەرەنگ 19/06/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پۆلیسی شاری لاس ڤەیگس-ی سەر بە ویلایەتی نێڤادای ئەمریكا لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە راگەیەندراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دۆزینەوەی تەنێكی نامۆیان لە بیابانەكانی ئەو شارە بڵاویكردەوە.

بەشی لێكۆڵینەوەی سەر بە بەڕوەبەرایەتی پۆلیسی شاری لاس ڤەیگس بڵاویكردەوە:" ئەم تەنە چوارگۆشە ستوونییە كە بە رووكەش بە تەواوەتی ئاوێنە داپۆشراوە، کۆتایی ئەو هەفتەیە کە نزیکەی کاتژمێرێک لە باکووری لاس ڤێگاسەوە دوورە و سەر بە یەكێك لە ناوچە گەشتیارەكانی بیابانەكانی شارەكەیە دۆزرایەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" زۆر شتی سەیر و سەمەرە دەبینین و بەدیدەكەین و هەندێكجاریش دەنگۆی دۆزینەوە و بەدیكردنیان لە ئاسمان دەبیستین، بەڵام سەیری ئەمە بکەن!".

باسی لەوەشكردووە:" ئەم تەنە سەیرە لە کۆمەڵێک تەنی دیکە دەچێت کە لە ساڵی 2020ەوە بە شێوەیەکی نهێنی ناوبەناو لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەردەکەون".

لەلایەكی دیكەشەوە، تەنێکی نهێنی لە بیابانی ویلایەتی یوتای ئەمەریکا دۆزرایەوە، لە نیوەی ساتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "کۆڤید 19"، كە سەرنجی میدیاکانی بۆ خۆی راکێشا و پاشان لە هۆڵەندا، پۆڵەندا، رۆمانیا، کەنەدا و بەڕیتانیا تەنی هاوشێوەی دەرکەوتن و دۆزرانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا