سکاڵای یاسایی لە دژی "فەرمانی لەفە" تۆماردەکرێت

هەمەرەنگ 20/06/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

رۆژنامەنووسێکی قەزای چەمچەماڵ بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە خەڵکی قەزاکە، سکاڵای یاسایی لە دژی کەسایەتییەکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناسراو بە "فەرمانی لەفە" تۆمار دەکات.

هەڵمەت هۆشیار، رۆژنامەنووس لە قەزای چەمچەماڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکرد:" لەوەتەی هەم هەرگیز سوکایەتی و گاڵتەجاڕییم بە چەمچەماڵ و چەمچەماڵییەکان پێ قبوڵ نەکراوە، زۆربەی کات ئەگەر کەسەکە خوێنەوار بوبێت بە بابەتی رۆژنامەوانی توند وەڵامم داوەتەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لەبەر ئەوەی ئەم تیکتۆکچییە بەناوی (فەرمانی لەفە) نەخواینەوارە و بێ ئاستی رۆشنبیرییە، بۆیە بڕیارمداوە وەکو چەمچەماڵییەک لە دادگا (سکاڵای یاسایی) لە دژی تۆمار بکەم، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا سوکایەتی بە خەڵکی شارێک دەکات کە بارتەقای ژمارەی بینەرەکانی ئەو قوربانیداوە ".

ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت " رۆژی دووشەممە بە تۆمەتی نازڕاندن و سوکایەتی سکاڵاکە تۆمار دەکەم و رادەستی دادگای دەکەم ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا