توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە شەربەتی تەماتە بخۆنەوە

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە شەربەتی تەماتە ئاستی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێت.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی تۆکیۆ لەسەر 297 ژن و 184 پیاو ئەنجامدراوە، خواردنەوەی شەربەتیی تەماتە هاوکار دەبێت بۆ دابەزینی فشاری خوێن و کەمبوونی کۆلیستڕۆڵ، کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشداربووانی توێژینەوەکە ناچارکراون تاکو ساڵێک رۆژانە شەربەتی تەماتە بخۆنەوە، دوای ئەو ماوەیە دەرکەوت 94 بەشداربوو کە پێشتر بەدەست بەرزبوونی فشاری خوێن دەیانناڵاند، ئێستا چاکبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا