ئەستێرەیەکی فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی، بەهۆی هێرشی قرشەوە گیانی لەدەستدا

هەمەرەنگ 24/06/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

تامایۆ پێری، یەکێک لە ئەستێرەکانی زنجیرە فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی، بەهۆی هێرشی قرشەوە گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، تامایۆ پێری، یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی زنجیرە فیلمەکە، لە تەمەنی 49 ساڵیدا لە دوورگەی هۆنۆلولوی هاوای دوای ئەوەی لەلایەن قرشێکەوە پەلامار دەدرێت، گیانی لەدەستداوە.

لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە مردنی راگەیەنراوە

بەرپرسانی دوورگەکە رایانگەیاندووە، پێری دوای ئەوەی کەوتووەتە بەر پەلاماری قرشەکە، لەلایەن پۆلیسی دەریاییەوە براوەتەوە کەناراوەکە، بەڵام دواتر لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە مردنی راگەیەنراوە.

ماتایۆ پێری، لە بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی رۆڵی یەکێک لە چەتەکانی گێڕا، کە لەو فیلمەدا جۆنی دێپی ئەستێرەی هۆڵیود رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و زیاتر بەهۆی ئەوەوە ناسراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا