مانچێستەر
یونایتدی ئینگلیزی بە وردی چاودێری بۆتان ئەمینی یاریزانی کوردی تەمەن 17 ساڵ دەکات
و دەیەوێت بیباتە ریزەکانییەوە.
رۆژنامەی "دەیلی مەیلی" بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی مانچێستەر
یونایتد و وۆلڤەرهامتنی ئینگلیزی چاودێری بۆتان ئەمین هێرشبەری لاوی یانەی سویندن
تاونی ئینگلیزی دەکەن، دەیانەوێت ئەو یاریزانە کوردە بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەوەشی خستەڕوو،
وەرزی رابردوو لە قۆناغی چوارەمی جامی لاوانی ئینگلتەرا ئەو هێرشبەرە کوردە دوو
گۆڵی لە مانچێستەر یونایتد تۆمار کرد، لەوکاتەوە شەیتانە سوورەکان چاودێری بۆتان
ئەمین دەکەن.
بۆتان ئەمین لە 2007 لە خێزانێکی کورد لە بەریتانیا
لەدایکبووە، لە ئێستاشدا لە تیبی خوار 18 ساڵانی یانەی سویندن تاونی ئینگلیزی
یاریی دەکات، یەکێکیشە لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق، کە لەلایەن خیسۆس کاساسەوە
بانگێشتی هەڵبژاردەکە کراوە.