ستایلی سمارت برێڤیتی چییە؟

هەمەرەنگ 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سمارت برێڤیتی، ئەو ستایلەیە کە پڕاوپڕ لەگەڵ خوێنەری رۆژی ئەمڕۆ دەگونجێت، ئەویش بە رەچاوکردنی کاریگەرییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زۆری بابەتەکان.

BMC لەمەودا کار بە ستایلی Smart Brevity دەکات، ئەم ستایلە لەلایەن هەردوو رۆژنامەنوسی ئەمەریکی (جیم ڤاندهێی و رۆی شوارتز و مایک ئالەن)ی نوسرەوە داهێنراوە، سەرنجی سەرەکیشی لەسەر کورتبڕی و پاراستنی کاتە.

با بە کورتی ئەم ستایلەتان لە زاری داهێنەرەکانیەوە پێبناسێنین.

سمارت برێڤتی سەرکەوتووە چونکە لەسەر زانستی مێشک بنیات نراوە.

سەرنجی دەخاتە سەر شێوازە مۆدێرنەکانی کارلێککردنی مرۆڤ لەگەڵ زانیارییەکان،پاشان پێکهاتەیەک دادەنێت بۆ ئەوەی نوێکارییە گرنگەکان ڕوونتر و لەبیرنەکراوتربن.
ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە وشەی زۆرە، ئەوەش وادەکات دۆزینەوە و تەرکیزکردن لەسەر ئەوەی کە گرنگە قورستر بێت.

سمارت برێڤتی چۆن کاردەکات
1. خوێنەر پێش هەموو شتێک بۆ هەمیشە.

پێش ئەوەی دابنیشیت بۆ نووسین، یاخود هەستیت بۆ قسەکردن ، سێ شت لەبەرچاو بگرە:
-ئامانجی هەواڵەکە چییە؟
-کێ خوێنەر یان گوێگری نمونەیی تۆیە؟
-ئەو کەسە ڕاستەقینەیە کێیە لەگەڵ ئەو پڕۆفایلەدا بگونجێت؟

2. سەرنجی خوێنەر رابکێشە.

مانشێتێکی کاریگەر یان دێڕێکی سەرنجڕاکێش دەبێتە هۆی ئەوەی کە جیاوازی لە نێوان پێنج خوێنەر و 50,000 ببینیت.
-لە ژێر 60 پیتدا بمێنەرەوە، خەڵکی دەتوانن بخوێننەوە و لەبیریان بێت و دووبارەی بکەنەوە.
-بە کۆنکرێتی بیهێڵرەوە، دەبێت خەڵکی شتێک لە مانشێتەکەوە فێربن.
-لەسەر هونەری گفتوگۆ بڕۆ، خەڵکی خێراتر پێیدا تێدەپەڕن.

3.بڵێ “چی نوێیە” و “بۆچی گرنگە.” گرنگترین وردەکاری هەڵبژێرە کە دەتەوێت لە هزری خوێنەردا بمێنێتەوە، دواتر لە یەک ڕستەدا کورتی بکەرەوە و بینوسە.
-ئەم رێگەیە کاردەکات چونکە خوێنەری سەرقاڵ دوو پرسیاری سەرەتایی لە خۆیان دەکەن:
-ئەمە چییە؟
-ئایا پەیوەندی بە منەوە هەیە؟

4. وەک مرۆڤ بنووسە. بیهێنە بەرچاوت کە گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت کە پێکەوە دانیشتوون، هەمان ئەو وشانەی لەگەڵ ئەو بەکاریدەهێنیت، لە هەواڵەکەدا بینوسە.
-توێژینەوەکان دەریدەخەن زمانی کورت و سادە یەکسانە بە بڕوابەخۆبوون و متمانە.
-هەروەها ئاسانترە بۆ هەزمکردن و مانەوە لە هزردا لە مەودای درێژدا.

5. بەو شێوەیە بەردەوام بە کە توانای سکانکردن هەبێت.
-نزیکەی 60% بۆ 80%ی خەڵک سکانی پەڕەکە دەکەن، نەک خوێندنەوە، ئەمە بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی مێریلاند.
-پەرەگرافی کورت و بۆڵد و نوقتە و خاڵبەندی، خوێنەر دەگەیەنێتە دێڕی کۆتایی.
-دێڕ و وشەی سەرنجڕاکێشیش یارمەتیدەرن.

6- بزانە لە کەیدا دەوەستیت. تا دەتوانیت وشە، دێڕ و پەرەگرافی کەم بەکاربهێنە.
-گەورەترین دیاری کە دەتوانیت بیدەیت بە خۆت و کەسانی دیکە، کاتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا