چی روویدا: بازرگانێکی بەریتانی بەناوی "ستیڤ
ئێندەکۆت" کەسێکی خەیاڵی بە ژیریی دەستکرد دیزاین کردووە و کاندیدی کردووە بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا.
بابەتی سەرەکی: ئەو بازرگانە بەریتانییە، وێبسایتێکی
تایبەت بەناوی "ئەی ئای ستیڤ" داناوە، کە تێیدا 24 کاتژمێر وەڵامی خەڵک
دەداتەوە و لەسەر پرسە جیاوازەکانی وەک ئابووری، سیاسی، کۆچبەران، خانووبەرە و
چەندین بابەتی دیکە قسە دەکات.
زیاتر: دوای دەرچوونی بەنیازە لەگەڵ
هاوڕێ زیرەکە دەستکردەکانی پارتێکی سیاسی دابنێن. زیرەکی دەستکرد بەخێرایی دەچێتە
نێو حکومڕانی، سیاسەت و یاسادانان!