زیانەکەی: خواردنی هێلکە
بە کاڵی دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی سالمۆنێلا.
بەڵکە: ئاندێ ماتیۆخین،
پزیشکێکی رووسییە و دەڵێت:" پێویستە لایەنی کەم هێلکە بۆ ماوەی پێنج خولەک بە
ئاوی گەرم بکوڵێندرێت، ئەوکات بخورێت، چونکە لە پلەی گەرمی 100دا راستەوخۆ
بەکتریای سالمۆنێلا لەناودەچێت ".
سالمۆنێلا چییە:
نەخۆشییەکی بەکتریاییە و دەبێتە هۆی سکچوون و ئازاری گەدە، زۆرجار دوای ماوەیەکی
کەم بەبێ بەکارهێنانی دەرمان چاک دەبێتەوە، هەندێکجاریش ئەگەر سکچوونەکە بۆ ماوەیەکی
زۆر بەردەوام بوو دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش.
سوودەکانی هێلکە: هێلکە
یەکێکە لە باشترین خواردنەکان و بڕێکی زۆری پڕۆنتینی تێدایە و گرنگە رۆژانە لە ناو
ژەمی خوانەکاندا هەبێت، بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی تەندروست ئامادە بکرێت،
کوڵاندنیش باشترین رێگەیە بۆ ئامادەکردنی.