پارە گەنمی بەشێک لە جوتیارانی سنووری هەولێر دابەشدەکرێت

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

چی روویدا: بەشێکی پارەی گەنم گەیشتە هەرێم و سبەی لە هەولێر دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: هێمن قادر،سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران رایگەیاند: بەیانی رۆژی یەکشەممە 30-6-2024 دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات، لە زنجیرە 1 تاوەکو زنجیرە 70 کەوا لە رێکەوتی 6-7-8ی 6-2024 گەنمەکانیان رادەستکردۆتەوە.

زیاتر: بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایی خۆیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا