کۆمپانیای ئانزو رۆژانە دوو ملیۆن لیتر ئاو بۆ چەمچەماڵ دابیندەکات

کوردستان 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بەهۆی کەمئاوییەوە کۆمپانیای ئانزو بڕیاریدا رۆژانە دوو ملیۆن لیتر ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵ تەرخان بکات.

لێدوانی د. هاوڕێ شێخ دارۆ:" لە ڕووانگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خەڵکی بەئەمەک و خۆشەویستی چەمچەماڵ، بریارماندا ڕۆژانە دوو ملیۆن لیتر ئاو ڕەوانەی قەزای چەمچەماڵ بکەین ".

زیاتر: تا وادەی چارەسەربوونی کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ، دابینکردنی ئەو بڕە ئاوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ دانیشتووانی قەزاکە بەردەوام دەبێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا