چی روویدا: کەناڵی "زووم نیوز" دەستی بە پەخشی
ئاسمانی کرد، کە خۆیان وەک دەزگایەکی هەواڵی و هەمەڕەنگ دەناسێنن.
زووم چی دەڵێت: هێمن مەحمود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم
نیوز بۆ BMC TV دەڵێت:"
ئێمە دروشمی ئەوەمان هەڵنەگرتووە کە بێ لایەنین، بەڵکو لایەنداری خەڵکین و لەسەر
ئەم بنەمایە کار دەکەین، هەر بابەتێک بۆ خەڵک گرنگ بوو لە زوومەوە دەیبینن ".
زانیاری زیاتر: زووم کەناڵێکی سیاسی هەواڵییە و مۆڵەتی
فەرمی لە عێراقەوە هەیە، زیاتر لە شەش مانگە وەک کەناڵێکی "وێب تیڤی" لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستی بە کارکردن کردووە، ئەمڕۆش پەخشی ئاسمانی کەناڵەکە
دەستیپێکرد.